وابڕیارە سبەی ڕێکەوتی 04-05-2023 خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بە پارێزگاکردنی #هەڵەبجە# بکرێت، پارتی لە ڕێگەی (#شاخەوان عەبدوڵڵا#) و یەکێتیش لە ڕێگەی (د. بڕیار ڕەشید) هەریەکەیان ئەو بابەتەیان کردووەتە دەستکەوتی حزبی بۆ خۆیان.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەڕڵەمان کە نوێنەرایەتی فراکسیۆنی پارتی دەکات، ئێوارەی ئەمڕۆ پەیوەندی بە (کاوە عەلی) جێگری پارێزگای هەڵەبجەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە بە هەوڵی کەسی ئەو خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای هەڵەبجە خراوەتە بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەی پەڕڵەمان.
لەلایەکی دیکەوە فراکسیۆنی یەکێتی (دکتۆر بڕیار ڕەشید) یان ڕاسپاردووە کە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی سەر بەو حزبە ئاگادار بکاتەوە کە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە بکەنە دەستکەوت بۆ فراکسیۆنەکەیان و وای بڵاوبکەنەوە کە بە هەوڵی ئەوان خراوەتە بەرنامەی کارەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 465
Escriba su comentario sobre este artículo!