وەزیری ڕۆشنبیری ، پشتیووانی خۆی بۆ کۆششی هونەرمەندان لەپێناو پێشخستنی زیاتری بواری هونەر، بە تایبەتی نواندن و شانۆ و دراما دووپاتکردەوە.
#حەمەی حەمەسەعید#، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ #03-05-2023# لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە هەردوو هونەرمەند ( فەتحی کەریم ) و (ڕەسمی جەلال) کە لە وڵاتی سویدەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان. لە دیدارێکدا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پشتیووانی خۆی بۆ کۆششی هونەرمەندان لەپێناو پێشخستنی زیاتری بواری هونەر، بە تایبەتی نواندن و شانۆ و دراما دووپاتکردەوە. هەروەها سوپاسی هەوڵ و ماندوو بوونی هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی کوردی کرد کە لە تاراوگەشدا لە خەمی نەتەوەکەیاندان. لەبەرانبەردا، هەردوو هونەرمەند، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پشتیووانی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دەربڕی بە تایبەت بۆ هونەرمەندانی بواری سینەما و دراما. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 510
Escriba su comentario sobre este artículo!