#نەرمین مەعروف#، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لەبارەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم ڕایگەیاند سوپاس بۆ خوای گەورە کە هەوڵەکانمان بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە ماستەر و دکتۆرا بە ئاکام گەیشت ئاماژەی بەوەشدا، لەدوای ئەوەی خەریکبوو پڕۆسەی دامەزراندنیان بگاتە بنبەست، توانیم ئەم بابەتە بگەیەنمە دەوڵەتمەدار، سەرۆک وەزیرانی ئێراق و لای خۆشییەوە سەرۆک وەزیرانی ئێراق بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەی پێداین.ئەو پەڕڵەمانتارەی فراکسیۆنی یەکێتی ئاشکراشیکرد، لە کۆبوونەوەی ئەمشەو #07-05-2023# لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەارن و وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەوە دوپاتکرایەوە کە دامەزاراندنی ئەو کەسانە هیچ کێشەیەکیان نەماوە و مافیان لە بودجەی گشتی ئێراقدا چەسپێندراوە لە چوارچێوەی پشکی هەرێمی کوردستاندا. لەکۆتایدا د. نەرمین مەعروف، سوپاسی هەوموو ئەو هەوڵانەی کرد کە بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە بەگەڕ خران و پیرۆزبای لە ئەو دەرچووانە کرد کە پڕۆسەکە دەیانگرێتەوە و بەڵینی ئەوەشیدا لە داهاتوودا بەردەوام بێت لە لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی مافەکانی هەرێم لە بودجە بەم بڕگەیەشەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 513
Escriba su comentario sobre este artículo!