سپیبوونی قژ گرفتێکە کە ڕووبەڕووی تەواوی خانمان دەبێتەوە، زۆرکات پەیوەندی بە تەمەنەوە نییە، بەڵکوو بە هۆکاری بۆماوەیی، فشاری دەروونی، کێشە لە غوددەکان یان هەندێک نەخۆشییەوە سەرهەڵدەدات.
=KTML_Bold=بە چەند ڕێگەیەکی سرووشتی دەتوانت سپیبوونی قژت دوابخەیت=KTML_End=
1. گرنگی بەو خواردنانە بدە کە دژە ئۆکسانی تێدایە، وەکوو میوە، سوزە، زەیتی زەیتون، ماسی و چای سەوز.
2. بایەخ بە خواردنی ڤیتامین B12 بدە، لە ڕێگەی خۆراک یان بەکارهێنانی تەواوکەری ماددەی خۆراکی (لەژێر چاودێری پزیشک) .
3.واز لە جگەرەکێشان بهێنە.
4. کەڵک لە گەڵای کاری ببینە، دەتوانیت لەگەڵ زەیتی سرووشتی تێکەڵی بکەیت و بیدەت لە پێستی سەر و قژت.
5. کەڵک لە چای ڕەش ببینە، ڕۆڵی هەیە لە درەنگ سپیبوونی قژ و نەرمکردنەوەی، دەتوانیت ڕاستەوخۆ بیدەیت لە قژت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 427
Escriba su comentario sobre este artículo!