=KTML_Bold=مەکتەبی سیاسی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.=KTML_End=
لەو کۆبوونەوەیەدا کە هەڤاڵ #شێخ جەعفەر#، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ئامادەی بوو، وێڕای بەخێرهاتنەوەی بافڵ تاڵەبانی و گەڕانەوەی بە تەندرووستییەکی باشەوە، ڕەوشی سیاسیی کوردستان و ئێراق هەڵسەنگێندرا و دیدگای یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و سوودوەرگرتن لە دەرفەتەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
هەروەها جەخت لە یەکڕیزی و پێشخستنی پڕۆسەی سیاسی کرایەوە بەئامانجی باشترکردنی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک و گەشەپێدانی دیموکراسی.
مەکتەبی سیاسی خۆشحاڵی خۆی بەو کەشە ئەرێنییە ناوخۆییەی کوردستان و پەرۆشیی لایەنەکانی کوردستان و دۆستەکانی گەلەکەمان بۆ درووستکردنی کۆدەنگیی نیشتمانی و یەکخستنی تواناکان دەربڕی و هیوای خواست حوکمڕانی و سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی گەشەکردنی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 426
Escriba su comentario sobre este artículo!