ئەو لیستەی #شاسوار عەبدولواحید# سەرۆکی جووڵانەوەی #نەوەی نوێ# ئامادەیکردووە، کێشەی لەناو جووڵانەوەکە درووست کردووە و ڕەنگە زنجیرەیەک دەستلەکارکێشانەوەی بەدواوە بێت.
لەناو جووڵانەوەکەدا دزە بە لیستێک کراوە، کە لەلایەن شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئامادەکراوە و بریتی بووە لەناوی ئەو کەسانەی بەنیازە کاندیدیان بکات بۆ پەڕڵەمانی کوردستان.
لیستەکە دابەشی چوار بازنە کراوە و لە هەر بازنەیەک ناوی چەند کەسێک تۆمارکراوە، بۆ ئەوەی کاندید بکرێن بۆ پەڕڵەمانانی کوردستان لەسەر لیستی نەوەی نوێ.
ئەم لیستە کێشەی لەناو بەرپرسانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ درووست کردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی، کە باسیان لەوە کردووە، هیچ پرسێکیان پێنەکراوە بۆ ئامادەکردنی لیستەکە، لەگەڵ ئەوەش هەندێکیان ناویان لە لیستەکە نەبووە و پێیانوابووە، کاندید دەکرێن.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، عەلی عومەر یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ بەهۆی ئەو لیستەوە دەستی لەکارکێشاوەتەوە و ئەگەر هەیە چەند کەسێکی تریش لە ڕۆژانی داهاتوو دەست لەکاربکێشنەوە، بەتایبەتی ئەگەر گۆڕانکاری لە لیستەکە نەکرێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 539
Escriba su comentario sobre este artículo!