#پارتی دیموکراتی کوردستان#، داوایەکی ئاڕاستەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کردووە، کە تایبەت بووە بەو ڕێککەوتنەی لەنێوان #هەلێر# و #بەغدا#، کە لە مانگی چواری ڕابردوو لەسەر دۆسییەی نەوتی هەرێمی کوردستان واژوو کراوە.
پارتی لە داواکارییەکەیدا، باسی لەوە کردووە، یەکێتی بە فەرمی دەبێت پشتگیری خۆی بۆ ئەو ڕێککەتنە ڕابگەیەنێت، کە مانگی چوار لەنێوان محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق و #مەسرور بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژوو کراوە.
پارتی داوای کردووە، یەکێتی لە ڕێگەی تیمی حکومییەکەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پشتگیری بۆ ڕێککەتنەکە ڕابگەیەنێت، بۆ ئەوەی لایەنی ئێراقی دڵنیابێت، ئەو ڕێککەوتنە یەکێتیش ڕازییە لە سەری.
یەکێتی بەداواکارییەکەی پارتی ڕازی بووە و بەم نزیکانە لە ڕێگەی #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەت لە پشکی ئەو حیزبە پشتگیری بۆ ڕێککەوتنەکە ڕادەگەیەنرێت و بە پەیامێک ئاڕاستەی بەرپرسانی حکومەتی ئێراق دەکرێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 325
Escriba su comentario sobre este artículo!