دۆخین لە تەنیشته
دۆخین: داوێکی چنراوە لە خوری و لۆکە هەندێکجار تیلمە پەڕۆیەکی باریکە، دەرپێ و شەڕواڵی پێ توند و شەتک دراوە، لەبەر ئەوەی لە سەرووی دامێنەوە لە نزیک ناوکەوەیە پێشی دەوترێت: بەنەخوێن، ژنان و پیاوان لە دەرپێ ئاوەڵکراس و شەڕواڵەکانیاندا بەکاریانهێناوە، وەکوو کلتوور و داب و نەریت واباوبوو دۆخینی ژنان لە تەنیشتەوە بوو، بەڵام دۆخینی پیاوان لە پێشەوە بوو، ئەو ئیدیۆمە (دۆخین لە تەنیشتە) لە هەناوی کۆمەڵگەی پیاوسالارییەوە هاتۆتە کایەوە، بەو پیاوانەی ترسنۆک و بێ غیرەت و ناپیاو و نامەردن پێیان وتراوە: دۆخین لە تەنیشتن واتە: وەک ژنان وان، زۆرجاران پیاوان وەکوو هەڕەشە و خۆگڤکردنەوە بەکاریانهێناوە و وتویانە ئەگەر فڵانە کەس دۆخینی لە تەنیشتی نییە با بێتە پێشەوە و خۆی تاقی بکاتەوە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 310