ئێوارەى #20-05-2023#ى سەرۆککۆمارى ئێراق دواى گەڕانەوەى لە #سلێمانی#یەوە بۆ #بەغدا# لەکاتى هاتنە خوارەوەى تووشى ڕووداوى کەوتن دەبێت و بەهۆیەوە ئازار بە دەموچاو و دەستى دەگات.
د. عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆمارى ئێراق، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەسەردانێک گەڕایەوە سلێمانى بەمەبەستى بەشداریکردن لە کۆنفراسێکى تایبەت بە زمانى عەرەبى و دواتریش بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمى خەڵاتى ساڵانەى ئیبراهیم ئەحمەد، بەڵام دواى گەڕانەوەى بۆ بەغدا لە کاتى هاتنە خوارەوەى لە فڕۆکە تووشى ڕووداوى کەوتن دەبێت.
سەرۆککۆمارى ئێراق لە ڕووداوى کەوتنەکەدا دەم و ددانى بریندار بووە و دەستێکیشى ئازارى پێگەیشتووە و شکاوە، دواتریش چارەسەرى پزیشکى وەرگرتووە.
عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، تەمەنى 79 ساڵ، ڕۆژى 13ی تشرینی یەکەمی 2022 بە سەرۆک کۆماری ئێراق هەڵبژێردرا.
لەنێوان ساڵانى 2003 - 2010، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی ئێراق بووە. لەنێوان ساڵانى 2010 - 2018 ڕاوێژکاری پێشکەوتووی سەرۆک کۆماری ئێراق بووە و ئاوەڵزاواى مام جەلالیشە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 575
Escriba su comentario sobre este artículo!