#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئۆلیڤییێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان.
لەدیدارەکەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و پرسی هەڵبژاردن تاوتوێکرا و لەوبارەیەوە بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ ڕێگایەک ناتوانێت کێشەکانی هەرێم چارەسەر بکات جگە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن. پێویستە هەموومان میکانیزمێکی گونجاو و نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بدۆزینەوە و بڕوامان بە سازان و پێکەوەیی هەبێت، ئەمەش ئەو هەنگاوە نیشتمانییەیە کە بەرەو ئاشتەوایی و سەقامگیریمان دەبات.
لە درێژەی دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان بە ئامانجی بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان و خزمەتکردن بە بەرژەوەندییە گشتییەکان جەختیلێکرایەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 441
Escriba su comentario sobre este artículo!