سپیبوونی قژ نیشانەی چوونە ناو تەمەن و پیری نییە، بەڵکوو هۆکارەکەی کەمیی میلانینە کە لە چینی دووەمی پێستدایە و بەرپرسە لە ڕەنگی تاڵەکانی قژ، کاتێک بە هەر هۆکارێک زیانیان بەردەکەوێت، بەرگریان لەدەستدەدەن و دەبنە هۆی سپیبوونی قژ.
=KTML_Bold=جگە لە چوونە ناو تەمەن، دەکرێت سپیبوونی قژ لەبەر ئەم هۆکارانە ڕووبدات.=KTML_End=
1. جگەرەکێشان، کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە سپیبوونی هەمیشەیی قژەوە هەیە.
2. هۆکاری ژینگەیی، وەکوو تیشکی سەروبنەوشەیی یان پیسکەرەکانی ژینگە.
3. فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ.
4. بوونی گرفت لە غوددەکان.
5. کەمیی ڤیتامین و ماددە کانزاییەکان، وەکوو ئاسن و کەمیی ڤیتامین B12.
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 490
Escriba su comentario sobre este artículo!