ئەو کەسانەی ژیرن و کەسایەتییەکی هێمنیان هەیە، زۆرکات چەند ڕەفتارێکی ڕۆژانە دەکەن بە خو بۆ ئەوەی کەسایەتییان بەو شێوەیە بمێنێتەوە و فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێی ڕۆژانە کەمدەکەنەوە.
=KTML_Bold=پێنج خوی ئەو کەسانەی هێمن و ژیرن.=KTML_End=
1. کاتەکانیان ڕێکدەخەن، بەم شێوەیە دەزانن ڕۆژەکەیان فریای چی دەکەون و چۆن خۆیان سەرقاڵ دەکەن، کاتەکانیان بە هەدەر نادەن.
2. سوپاسگوزارن بۆ هەر شتێک کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، بەم شێوەیە تێڕوانینیان بۆ ژیان ئەرێنییە.
3. گرنگی بە خۆیان دەدەن، وەکوو ئەوەی ڕۆژانە وەرزش دەکەن، دەخوێننەوە، یۆگا دەکەن یان کاتەکانیان لەناو سرووشتدا بەسەر دەبەن.
4.لە کاتی گفتوگۆکردن بە باشی گوێدەگرن، وشەکانیان بە باشی هەڵدەبژێرن.
5. هەوڵدەدەن لەکاتی درووستبوونی کێشە، لەبری هەڵچوون، بیربکەنەوە و بۆ چارەسەر بگەڕێن. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 386
Escriba su comentario sobre este artículo!