لە بێژینگیاندایە.
بێژنگ یان بێژینگ ئامێرێکی خڕیلەی لە دار و بەن درووستکراوە وەکوو هێڵەک کونیلەدارە بەڵام کونیلەکانی گەورە و شاشترن و دانەوێڵەی بۆ دەبێژن، بۆ ئەوەی دەنکۆڵەی باش و پێکهاتەکانی تری وەکوو گلێرە و زیوان و تۆوی خەرتەڵە و دڕک و تۆوی تری زیانبەخشی لێ بژار بکرێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر لەکارێک یان شتێک شتێکی باشت نەبینییەوە بەکەڵک بێت ئەوا دەوترێت: لە بێژینگاندایە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 383