عودەی عەواد، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لە دادگای فیدڕاڵی ئێراق سکاڵای لەسەر #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆک وەزیری ئێراق و وەزیری نەوت و پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێراق تۆمارکرد لەسەر کردنەوەی هەژمارێک لە سیتی بانکی ئەمریکی بۆ دانانی داهاتی نەوتی هەرێم، لەدەرەوەی دەسەڵاتی بانکی ناوەندی.
دادگای فیدڕاڵی ڕۆژی 13ی حوزەیرانی وەک یەکەم ڕۆژی دادبینی کەیسەکە دیاری کردووە
لە ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر دانانی پارەی نەوتی هەرێم لە هەژمارێکی بانکی لە لقی ئەبو زەبی سیتی بانکی ئەمریکی.
عودەی عەواد کازم، پەڕڵەمانتاری ئێراقە لە پارێزگای بەسرە، سەر بە جووڵانەوەی سادیقونی ناو هاوپەیمانی فەتحە بەسەرۆکایەتی هادی عامری. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 496
Escriba su comentario sobre este artículo!