بەبۆنەی یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، #ئارام قادر#، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانیی پیرۆزبایی لە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و هەڤاڵانی یەکێتیی دەکات .
لە پەیامەکەی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانیدا هاتووە: دۆستان و ھەڤاڵانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئێمە وەکو ھاوپەیمانی نیشتمانی بەبۆنەی (48) ساڵەی دامەزراندنی حیزبەکەتانەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین ، بێگومان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە حیزبێکی شۆڕشگێڕ و خەباتکار و کاریگەربووە لە شۆڕشی نوێی ڕزگاریخوازی کوردستان.
سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی دەشڵێت: یەکێتی حیزبێکی بەھێزە و ڕۆڵ و کاریگەری لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و عێراقداھەیە، ھیوادارین ڕۆڵی زیاتر لە سەقامگیری و چارەسەری کێشەکانی ھەرێمی کوردستاندا بگێڕن بۆپێکەوە کارکردن و تەبایی ناوماڵی کورد. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 534
Escriba su comentario sobre este artículo!