=KTML_Bold=هێمن هەورامی نە کار دەکات و نە ئامادەیە نووسراو واژوو بکات=KTML_End=
لە دواى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى ئێراقی بە هەڵوەشانەوەى درێژکردنەوەی خولى پێنجەمى پەڕڵەمانى کوردستان، بەڵام هێشتا سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان دەوامى فەڕمى خۆى دەکات و جێگرى سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستانیش بەتەواوى دەستى لەکارهەڵگرتووە.
لە دواى دەرچوونى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى ئێراق لە بارەى هەڵوەشانەوەى خولى پێنجەمى پەڕڵەمانى کوردستان لە #30-05-2023#، بەڵام تاوەکوو ئێستا #ڕێواز فایەق#، سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان دەوامى فەڕمى خۆى دەکات لە کاتێکدا بەپێى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى ئێراقى پەڕڵەمان هەڵوەشاوەتەوە و پێویستە سەرۆک و جێگر و ئەندامانى پەڕڵەمانى کوردستان نووسراوى خانەنشینیان بۆ بکرێت.
#هێمن هەورامى#، جێگرى سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان بە پێچەوانەى ڕێواز فایەق، کار ناکات و لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕابردووش دواى بردنەوەى ژمارەیەک نووسراو بۆ نووسینگەکەى لە ماڵەوە بەمەبەستى واژووکردنى ناوبراو ئامادەیى نەبووە هیچ نووسراوێک واژوو بکات.
دواى زیاتر لە هەشت ڕۆژ بەسەر بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى بە هەڵوەشانەوەى خولى پێنجەمى پەڕڵەمانى کوردستان، بەڵام تاوەکوو ئێستا پەڕڵەمانى کوردستان هیچ بەیاننامە و ڕوونکردنەوەیەکى نەبووە بە قبووڵکردن، یاخود قبووڵنەکردنى بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 658
Escriba su comentario sobre este artículo!