لە هیشکی بەیاری دروونە ناکرێت
بەیار، ئەو زەوییە کشتوکاڵییەی ساڵێک نەکێڵرێت پێی دەوترێت: بەیار، ئەگەر زەوی کشتوکاڵی بکێڵرێت و بە تۆ بچێنرێت ئەوا کاتی پێگەیشتنی بەروبوومەکە دروێنەکردنی دەست پێ دەکات، بەڵام ئەگەر زەوییەکە بەیار بێت ئەوا وشک و برینگە و هیچی تێدا نییە تا دروێنەی بکەین لەوراتی کۆیە دەوترێت لە هیشکی بەیاری دروونە ناکرێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و لەسەر نەبوونییەوە هیچ کارێک ناکرێت بۆیە کورد وتویەتی: لە هیشکی بەیاری دروونە ناکرێت.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 284