#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، نامەیەکی دەست خۆشی و سوپاسی بۆ پەڕڵەمانتارانی حیزبەکەی لە پەڕڵەمانی ئێراق ناردووە.
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو #10-06-2023#، بڕگەی جیاکردنەوەی بودجەی پارێزگای ناڕازی لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئێراق جێگیرکراوە، بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی پەڕڵەمانتارانی یەکێتی کردووە.
پەیامەکە لە ڕێگەی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئاڕاستەی پەڕڵەمانتارانی یەکێتی کراوە و تێیدا دەست خۆشی و سوپاسی لە پەڕڵەمانتاران کردووە، بۆ ئەو کارانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی ئێراق کردوویانە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 536
Escriba su comentario sobre este artículo!