بەپێی وتەی بەرپرسێکی یەکێک لە گەنجینەکان، ئەوانەی کەفیلیان هەیە و قیستی پێشینە ناگەڕێننەوە، مووچەی کەفیلەکەیان ڕادەگیرێت.
سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی ئیدارەی سۆران، ڕایگەیاند، ئەوەی قیستی پێشینەی ماوە، بەتایبەت لای ئێمە قیستی پێشینەی هاوسەرگیری هەیە، هەرکەسێک نەیگەڕێنێتەوە، ئەوا لە ڕێگەی کەفیلەکەیەوە، کە فەرمانبەرە، ئاگادار دەکرێتەوە، تاوەکوو پابەند بێت بە گەڕانەوەی قیستەکە.
دەشڵێت، ئەگەر دوای ئاگادارکردنەوەکەش هەر پابەند نەبوو، ئەوا مووچەی کەفیلەکە ڕادەگرین، ئەوەش کارێکی یاساییە و بەپێی ڕێنماییەکان دەکرێت.
ئاماژە بە ئەوەش دەکات، تا ئەو کاتە مووچەی کەفیلەکانیان ڕادەگیرێت، کە کەسەکە پێشینەکە دەگەڕێنێتەوە، ئەوکات مووچەی کەفیلەکە خەرج دەکرێتەوە و کێشەی نابێت.
لە ساڵی 2015ەوە وەرگرتنەوەی قیستی پێشینەکانی هاوسەرگیری، خانووبەرە، سندووقی نیشتەجێبوون لە فەرمانبەران ڕاگیراوە، تەنیا ئەوانە لێیان وەردەگیرێتەوە، کە وەکوو هاووڵاتی وەریان گرتووە.
پێشینەی هاوسەرگیری یەک ملیۆن تا پێنج ملیۆن دینار بوو، ساڵانە قیستەکان شەش مانگ جارێکە و بڕەکەشی 180 هەزار دینارە و لە سوودمەندبوان وەردەگیرێتەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 475
Escriba su comentario sobre este artículo!