ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی #15-06-2023#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئێراقی بە سەرۆکایەتیی بەسام سالم سەرۆکی دەستەکە کرد.
شاندەکە کوورتەیەکیان دەربارەی کار و چالاکی و پڕۆژەکانی دەستەکەیان لە بواری ڕاگەیاندن و گەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاری خستە ڕوو و ئامادەیی خۆشیان، بۆ هاریکاری و هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگی و کاریگەریی کەرتی گەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاری و پێشکەوتنی خێرای ئەو بوارە کرد کە جیهان ئەمڕۆ لە سەردەمی ژیریی دەستکرددا دەژی و دەرفەتی بەرفراوانی لە هەموو بوارەکاندا، لە بەردەم مرۆڤایەتیدا کردووەتەوە.
سەرۆکی حکومەت خواستی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ دەستەکە دووپات کردەوە و جەختیشی لە گرنگیی هەبوونی نوێنەرایەتیی هەرێم لە دەستە و دامەزراوە فیدراڵییەکان کردەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 452
Escriba su comentario sobre este artículo!