لە دیدارێکدا کە #دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ#، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و د. ڕێبوار ئیسماعیل، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێم گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
پرسی هەڵبژاردن لە هەرێم و پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە تەوەرێکیتری گفتوگۆکان بوو و لەوبارەیەوە #بافڵ تاڵەبانی# ڕایگەیاند، یەکێتی هێزێکی پابەندە بە پاراستنی پایەکانی دیموکراسی و لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەردین، بەڵام لە چوارچێوەی یاسایەکی گونجاو کە دادپەروەریی تێدابێت و وەڵامدەرەوەی قۆناغەکە و خواستی هەموولایەک بێت.
لەبارەی بودجەی ئێراق و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی دادپەروەری، بافڵ تاڵەبانی وتی، هەموو هەوڵەکانمان لەسەر بنەمای یەکسانی و نەهێشتنی جیاکاری بوو، سەرباری ئەوەی وەڵامدەرەوەی سەرجەم خواستەکانی هەرێم نەبوو، بەڵام ئێستاش پێمانوایە جێبەجێکردنی یاساکە وەک خۆی ماف و شایستەداراییەکانی کورد دابیندەکات و چیتر ژیان و قووتی خەڵک شەڕی سیاسی پێوەناکرێت.
هەر لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی سێلڤیۆ بێرلسکۆنی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیا، پرسە و سەرەخۆشی گەیاندە کونسوڵ و گەلی ئیتاڵیا و هاوخەمی خۆی بۆ ئەم ماتەمە دەربڕی. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 365
Escriba su comentario sobre este artículo!