#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ وەفدێکی سەربازی بەریتانی بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسۆن، گەورە ڕاوێژکاری بەرگری بەریتانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا جەختی کردووە کە؛ نابێت ململانێی حیزبی و کێشە سیاسییەکان کاریگەرییان هەبێت لەسەر جێبەجێکردنی ڕێڕەوی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە یەکگرتووتر و تۆکمەتر و ڕاهێنراوتر بێت.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ڕێکەوتی #15-06-2023# لە #هەولێر# بەڕێوەچوو و ڕۆزی کێڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا و لیوا بەختیار ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئامادەی بوون، تاوتوێی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرا.
قوباد تاڵەبانی نیگەرانی خۆی لەبارەی دۆخی ئێستا و کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند؛ پێویستە هەموو لایەک درک بە هەڕەشەکان و مەترسییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان بکەن و بەرژەوەندییە باڵاکان نەکەنە قوربانی بەرژەوەندی حیزبی.
وتیشی: نابێت دەستێوەردانی حیزبی و ململانێی سیاسی کاریگەریی هەبێت لەسەر ڕێڕەوی جێبەجێکردنی خاڵەکانی پلانی چاکسازی و پڕۆسەکە پەک بخات یان خاوی بکاتەوە.
جەختیشی کردەوە لەسەر جێبەجێکردنی قۆناغەکانی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە بەو شێوەی پلانی بۆ دانراوە و داوایکرد هاوپەیمانان زیاتر هاوکاربن لە جێبەجێکردنی پلانی چاکسازی بۆ ئەوەی بتوانین هێزەکانی پێشمەرگە لە ململانێ سیاسییەکان دوور بخەینەوە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا هێزێکی تۆکمەی نیشتمانی ڕاهێنراوترمان هەبێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 509
Escriba su comentario sobre este artículo!