ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی #15-06-2023#، #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی ئێراق کۆبووەوە کە لەسەر بانگهێشتی بەڕێزیان بۆ گفتوگۆکردن و هەنگاوەکانی ئامادەکاریی هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕڵەمانی کوردستان، سەردانی #هەولێر#یان کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، تیمێکی پسپۆڕی یۆنامی و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی ئێراق ئامادەی بوون، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرچی زووە هەنگاو بنرێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان. لەمبارەیەوە ئامادەییی سەرۆکایەتیی هەرێم و حکوومەت و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە دەربڕی.
لای خۆیەوە جینین پلاسخارت و تیمی یۆنامی پشتیووانیی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیاند و ئامادەیییان نیشان دا بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی هەڵبژاردن.
لەمبارەیەوە بڕیار درا لە سەرۆکایەتی هەرێم و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن بە مەبەستی دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 567
Escriba su comentario sobre este artículo!