بابەت: وەرزشی
یانە جەماوەرییەکانی شاری بەغدا بەردەوام چاویان لەسەر یاریزانە ئەستێرەکانی کوردستانە بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ مۆربکەن، یەکێک لە گۆڵپارێزە بەتواناکانی ئاستی کوردستان و ئێراقیش دلۆڤان مەهدی کوڕی شاری #زاخۆ# یە، کە بۆ ماوەی چەند وەرزێکە گرێبەستی لەگەڵ یانەی تەلەبەی شاری بەغدا کردووە و بەرگری لە تۆڕی گۆڵی ئەو یانەیە دەکات، لەم بارەشەوە دلۆڤان مەهدی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی بارودۆخی یانەی وەرزشیی تەلەبە زۆر باشە و گەڕاینەوە سەر ئەنجامە باشەکانمان، هەر چەندە چەند یارییەک بوو ئاستمان وەکوو پێویست نەبووە، بەڵام ڕۆژبەڕۆژ ئاستمان باش دەبێت، وەکوو کوڕە کوردێک ئامانجم ئەوەیە بتوانم ئاستی خۆم زیاتر بەرز بکەمەوە لەگەڵ یانەی تەلەبە و گرنگی بەتواناکانی خۆم بدەم، هیچ گرفتێکم نییە و ئاسوودەم، ئەو یارییانەی ماوەش دەمانەوێ ئەنجامی باشتر بەدەست بهێنین، گوتیشی خەونی گەیشتنم بە هەڵبژاردەی ئێراق هەر هەیە و خەون بە درێسی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێراقی دەبینم هەوڵ دەدەم بگەم بە هەڵبژاردەی ئێراق.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 612
Escriba su comentario sobre este artículo!