هەرێمی کوردستان دەیەوێت ببێت بە بەشێک لەو ڕێککەوتنانەی لەنێوان هەردوو حکومەتی ئێراق و حکومەتی قەتەر واژووکراوە.
بەشێکی سەردانەکەی #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و بەشداری لە واژووکردنی گرێبەستی نێوان هەردوو حکومەتی ئێراق و قەتەر بۆ ئەوە بووە #هەولێر#یش ببێتە بەشێک لەو ڕێکەوتنانەی لەنێوان دەوحە و بەغدا واژووکراوە.
نێچیرڤان بارزانی لە میانی سەردانەکەی داوای لە هەریەکە لە محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق و میر تەمیم بن حەمەد ئەسانی میری قەتەر کردووە، کە هەرێمی کوردستانیش بکرێتە بەشێک لە ڕێککەوتنەکەیان بەتایبەتی لە بواری وزەو ئاوەدانکردنەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە ڕێگەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بنەماڵەی میری قەتەر ئەو سەردانە بۆ بەغدا ڕێکبخات، کە پێنجشەممەی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی تەمیم بن حەمەد سەردانی بەغدای کردبوو. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 368
Escriba su comentario sobre este artículo!