شارەزایانی بواری پەروەردە و دەروونناسان، سەبارەت بە پرسیارە سێکسییەکانی منداڵان، کە لە تەمەنێکی کەمدا دێتە ئارا و لە دایک و باوکیانی دەکەن، ڕایان وایە ئەم پرسیارانە زۆر ئاسایین و کاتێک لەلایەن منداڵەکەتەوە پرسیارێکی وا ئاڕاستەت کرا، پێویستە زۆر ڕوونکردنەوەی بۆ نەدەیت، بەڵام پرسیارەکانی بێ وەڵام مەهێڵەوە و کوورت و پوخت وەڵامێکی بۆ بدۆزەوە.
لە ڕاستیدا تەمەنی پێویست بۆ ئاگادارکردنەوەی منداڵ لە بابەتە سێکسییەکان ئەو کاتەیە، کە منداڵەکەت پرسیاری بۆ درووست دەبێت و پرسیارت لێ دەکات. کاتێک منداڵێکی سێ ساڵان ئاماژە بۆ ئەندامی زاوزێی خۆی دەکات و پرسیار دەکات ئەمە چییە؟ کاتێکی باشە کە وەڵام و ناوێکی گونجاوی بۆ بدۆزیتەوە.
کاتێک منداڵەکەت بە سەرسوڕمانەوە پرسیارت لێ دەکات، چۆن لە دایک بووە و لە کوێیەوە هاتووە؟ ئەبێ وەڵامێکی مەنتقیی بدەیتەوە، بۆ نموونە ناکرێ لە وەڵامدا پێی بڵێیت لە جانتای دکتۆرەکەوە دەرهاتووی، یاخود لە مارکێت تۆمان کڕیوە. پێویستە زۆر جدیی وەڵامی بدەیتەوە: لە شوێنێکی تایبەت لەناو زگی دایکتدا گەشەت کردووە و پاشان لەدایک بووی.
شارەزایانی بواری پەروەردە جەخت دەکەنەوە، بە هیچ شێوەیەک خۆت لە پرسیاری منداڵەکەت مەدزەوە و بەگوێرەی تەمەنی منداڵەکەت وەڵامێکی باش و گونجاوی بدەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 499
Escriba su comentario sobre este artículo!