پەڕڵەمانتارێکی پارتی لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی بەو کارە ناڕەوایەی لەمیانی گفتوگۆی پڕۆژە یاسای بودجەدا کردی، سەلماندی کە ناتوانێ بچووکترین ڕۆڵیش بگێڕێت لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و هەموو هەوڵ و پەیوەندییەکانی بۆ ئەوە خستووەتە گەڕ مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل بکرێن و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دابینکردنی مووچەدا ئاستەنگی بۆ بێتە پێش.
شێروان دوبەردانی، پەڕڵەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند: ” ئەو کارانەی یەکێتی کردی، هیچی بەدەست نەهێنا و تەنانەت هەر ئەو دەقانە لە بودجە جێگیر کراون، کە پێشتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەری ڕێک کەوتوون، واتا ئەو بڕگەی یەکێتی هەوڵی بۆی دا، کاریگەریی نابێت لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان، بەڵام یەکێتی بەو کارەی بۆ هەمووانی سەلماند کە ناتوانێ بچووکترین ڕۆڵیش بگێڕێت لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە و هەموو هەوڵ و پەیوەندییەکانی بۆ ئەوە خستووەتە گەڕ کە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان زۆرتر پێشێل بکرێن و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دابینکردنی مووچەدا ئاستەنگی بۆ بێتە پێش.“
دووبەردانی گوتیشی: ”بێگومان هەموو بارە قوورسەکەی کە هەیە بەدڵنیاییەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی دەگرێت، یەکێتی خۆیشی هەر چاوەڕێیە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان مووچە بدات، ئەوەی لەلای یەکێتییەوە کرا تەنیا بۆ ئەوە بووە، کە دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دابینکردنی مووچە سنووردار بێت و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کەم ببنەوە، بەدڵنیاییەوە لە هەر هەڵبژاردنێکی ئاییندەدا، خەڵکی کوردستان لەپای ئەو هەڵوێستە خراپانەی، سزای توندی یەکێتی دەدەن.“ [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 444
Escriba su comentario sobre este artículo!