ژن نان پینە ئەکا.
نانکردن یەکێکە لە پیشەکانی ژن لە کۆمەڵگەی کوردەواردا، نانی تیریی (ناسکەنان) زۆر تەنکە و لەکاتی کردنەوەیدا هەندێکجار کون دەبێت، ژنی شارەزا لە نانکردن خێرا پینەی دەکات و دەیبرژێنێت، بێ ئەوەی پێوەی دیار بێت، پەندەکە بە ژنێک ئەوترێت کە ماڵداری بکات، هەموو کەمووکوڕییەکانی ماڵ پڕبکاتەوە، بێ ئەوەی دەوروبەرەکەی پێی بزانن.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 764