هەریەک لە #شاسوار عەبدولواحید#، سەرۆکی جووڵانەوەی #نەوەی نوێ# و #سروە عەبدولواحید# سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەڕڵەمانی ئێراق، سکاڵایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێم تۆمار کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، سکاڵاکان لە دژی هەر یەک لە #ڕێواز فایەق#، سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان و #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێم تۆمار کراون.
لە سکاڵاکانی ئەو بەرپرسەی نەوەی نوێ، داوای هەڵوەشاندنەوەی کارکردن بە مادەی دوو لە یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009ی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کراوە.
سکاڵاکە داوا دەکات کارکردن بەو مادەیە ڕابگیرێت چونکە ئەنجوومەنەکان بۆ چوار ساڵ هەڵبژێردراون و لە ساڵی ”2017”ەوە ماوەی یاسایی ئەو ئەنجوومەنانە کۆتاییدان هاتووە و شەش ساڵ بەسەر کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تێپەڕیووە.
دادگای فیدڕاڵی، ڕۆژی 6ی ئابی وەک ڕۆژی یەکەم دانیشتن دیاریکردووە و بەپێی هەمان پرەنسیپ بێت کە پێشتر دادگاکە پەڕڵەمانی کوردستانی پێ هەڵوەشاندەوە بەئەگەری زۆرەوە ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێم هەڵدەوەشێتەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 639
Escriba su comentario sobre este artículo!