پسپۆرانی خۆراک و دەرمان لەسەر بەهاراتی زەردەچەوە ئاشکرای دەکەن، ئەم بەهاراتە ڕێک هاوشێوەی حەب و دەرمانی ئەسپرین کار دەکات و هەمان تایبەتمەندیی هەیە، بەو جیاوازییەی، کە زەردەچەوە چەندین قات زیاتر لە ئەسپرین و حەبە هێورکەرەکانی دیکە کاریگەریی هەیە.
هەروەها پسپۆرانی خۆراک و دەرمان هۆکارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، لە بەهاراتی زەردەچەوەدا جۆرە مادەیەک هەیە بە ناوی (کورکومین)، ئەم مادەیە کاریگەریی باشی هەیە لەسەر ئەو هۆرمۆنانەی پەیوەندییان بە ئێش و ئازارەوە هەیە و هاوشێوەی هێورکەرەوەیەکی سرووشتی، کاریگەرییان هەیە لەسەر ئێش و ئازاری جەستە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 259