باڵندەی گۆشتخۆر نوکی کووڕه
دەنوک: دوو ئێسقانی درێژکۆلەن بە زاری باڵندانەوە خولقێنراوە بۆ ئەوەی خۆراکی پێ بخۆن و نێچیرەکانی هەنجن هەنجن بکەن، زۆربەی باڵندە گۆشتخۆرەکان دەندوکیان قولابییە یان پشتی دەنوکیان چەماوەتەوە و قۆقزە، ئەم کووڕییەی دەنوکیان بووە بە هێما و ڕەمز بۆ ناسینەوەیان، هەرچەندە (قەلەڕەش) دەنوکی ڕاستیشە و گۆشتخۆریشه، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دەنوک کووڕەکانی وەکوو (باز و هەڵۆ و داڵ و باشوکە و دووبرا و کوندەپەپوو...تاد) هەموویان گۆشتخۆرن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ ناسینەوەی تایبەتمەندی کەسێک کە لە بنەچەدا خاسیەتی دوژمنکارانەی هەیە و زیانبەخشە دەوترێت: باڵندەی گۆشتخۆر نوکی کووڕە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 323