دادگای سلێمانی، لەسەر ڕەخنەگرتن لە دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت بە بڕی 80 ملیۆن دینار قەرەبوکردنەوە بەسەر #عەلی حەمە ساڵح#دا دەسەپێنت.
هەر لەسەر کامێرای پۆینت توو پۆینت حەوت سکاڵای دیکە لەسەر عەلی حەمە ساڵح تۆمارکراوە، تەنیا لە یەکێکیان سزای 80 ملیۆن دینار بەسەر ئەو پەڕڵەمانتارە سەپێنراوە و لە شەش داواکەی دیکە داوای سەپاندنی سزانی زیندانیکردن بۆ ئەو پەڕڵەمانتارە کراوە.
بەهۆی دژایەتی بۆ دانانی کامێرای تیژڕەوی تاوەکوو ئێستا (7 سکاڵا) لەسەر عەلی حەمە ساڵح تۆمارکراوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە (یەکێک لە سکاڵاکان، لە دادگای سلێمانییە و مەدەنییە.. دادگا بە بڕی (80 ملیۆن دینار) سزای عەلی حەمە ساڵحی داوە، بەڵام تا ئێستا شەش دانەی دیکەیان لە بنکەکانی پۆلیسی ڕاپەڕین و بەکرەجۆ و پیرە مەگرونە).
لە ناوەرۆکی سکاڵاکان داوای سەپاندنی سزای زیندانیکردن بەسەر عەلی حەمە ساڵح کراوە و بۆ سەرجەم سکاڵاکانیش ئاگاداری بۆ ئەو پەڕڵەمانتارەی پێشووی پەڕڵەمانی کوردستان چووە کە دەبێت لەو بنکەی پۆلیسانە ئامادەبێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 502
Escriba su comentario sobre este artículo!