هەرچەندە حاڵەتی خەمۆکی لە خانماندا زیاترە، بەڵام ئەم حاڵەتە لە هەردوو ڕەگەزدا دەبینرێت، بەو جیاوازییەی، نیشانەکان لە خانمان و پیاواندا جیاواز دەردەکەون، واتە ئاکار و هەڵسوکەوتەکان لە کاتی خەمۆکیدا جیاوازن.
توێژەرانی دەروونناسیی بەریتانی لە لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانیدا جیاوازییەکانیان بۆ دەرکەوت و بەم شێوەیە پەردەیان لەسەر جیاوازییەکان هەڵداوە:
-ژنی خەمۆک زیاتر سەرکۆنە و سەرزەنشتی خۆی دەکات، لە حاڵێکدا پیاوی خەمۆک زیاتر سەرکۆنەی بنەماڵە، یاخود نزیکەکانی دەکات.
-ژنان لە کاتی خەمۆکیدا زیاتر لە سووچێکی بێدەنگ دادەنیشن و خۆیان بەدوور دەگرن لە درووستکردنی کێشە، بەڵام پیاوی خەمۆک شەڕفرۆش دەبێت و بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە کێشە دەنێتەوە.
-ژنان لە قۆناغی خەمۆکیدا پێیان خۆشە لەسەر کێشەکان و هەستەکانیان لەگەڵ کەسانی دیکە بکەونە قسەکردن و ئاخافتن، بەپێچەوانەوە، پیاوان ئەم کارە ناکەن و سەبارەت بەم بابەتە بێدەنگ دەبن.
-زۆربەی ژنان لەم قۆناغەدا حەزیان لە پەیوەندیی دۆستانە و ڕۆمانسییانەیە، بەڵام زۆربەی پیاوانی خەمۆک لە کاتی حاڵەتی خەمۆکیدا سەیری تیڤی دەکەن، یان هەوڵ دەدەن بابەتەکە فەرامۆش بکەن، یا لە ڕێگەی وەرزشکردنەوە خۆیان سەرقاڵ دەکەن و کەمتر باسی کێشەکانیان دەکەن. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 427
Escriba su comentario sobre este artículo!