ناونیشانی بابەت: 8ی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنانی جیهانی پیرۆزبێت
ئامادەکردن و نووسین: #پەری محەمەد#
بەرز و شکۆدار بێت یادی 8ی مارس پیرۆزبایی لە خۆمو گشت ئافرەتانی جیهان دەکەم ڕۆژی 8 ی مارش ڕۆژی دوپاتکردنەوەی نەخێر بۆ چەوساندنەوە و ژێردەستەییی ژن و بەڵێ بۆ ئازادی و یەکسانی مرۆڤەکان.پێویستە ئافرەتان و کچانی ئازا و بە جەرگ و خۆراگری نەتەوەکەمان زۆر چالاکانەتر لە پێشوو بێنە مەیدانی بە کردەوە و بەشداری چالاکانە بکەن لە هەموو بوارەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەپێناو ڕزگاری و سەربەخۆیی یەکجاری دا، ئافرەتان و کچانی کورد پێویستە تواناکانی خۆیان بخەنە گەڕ لەپێناو هەرچی زیاتر پێشخستن و بەرەوپێش بردنی دۆزی ڕەوای نەتەوەکەمان سڵاو لەو خانم و کچە قارەمانانەی بە ڕاستگۆی شەڕ بۆ مافاکانی کچان و ژنان دەکەن و داواکاریم ئەوەیە ھەرچی ڕیخراوی ئافرەتان و ژنان ھەیە ھەلوەشێتەوە ئافرەتان پێویستیان بە ڕێخراوی ساختەو بازرگان نییە شەری مافەکانی بۆ بکات. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 489
Escriba su comentario sobre este artículo!