ناو: پەیمان
نازناو: گەڵوانی
ساڵی لەدایکبوون: 1999
ڕۆژی کۆچی دوایی: #09-07-2023#
شوێنی لەدایکبوون: #مەهاباد#
شوێنی کۆچی دوایی: #ورمێ#
$ژیاننامە$
پەیمان گەڵوانی، تەمەن 24 ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، بەهۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییە گشتییەکانی مەهاباد دژ بە کوشتنی (مەهسا - #ژینا ئەمینی#) ، لە ڕۆژی #25-06-2023# هێزە چەکدارەکانی ئێرانی داگیرکەر هێرش دەبەنە سەر ماڵی ناوبراو، و بە شێوەیەکی دڕندانە پەیمان گەڵوانی دەستبەسەر دەکەن و دەیگوازنەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، پاش مانەوەی زیاتر لە دوو هەفتە لە دەستبەسەرگەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەشکەنجەدانی بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئەو هێزانەوە، لە ڕۆژی #05-07-2023# بەهۆی سەختی برینەکانی دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەیینی لە ورمێ، پاش چوار ڕۆژ لە مانەوەی لەو نەخۆشخانەیە بەهۆی بێهۆشی و چوونە کۆماوە گیان لە دەست دەدات.
شایەنی باسە، داواکاری گشتی شاری مەهاباد لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕاگەیاندنە حکومەتییەکانی مەهاباد، وتویەتی کە پەیمان گەڵوانی بە تۆمەتی (چەندین دۆسیە قۆڵبڕی) دەستبەسەر کراوە، و گیانلەدەستدانی ئەو بەندکراوە بەهۆی (نەخۆشییەکی درێژخایەن و دژوارەوە) بووە.
جێی باسە پەیمان گەڵوانی ماوەیەک بەر لە دەستبەسەرکردنی، ژیانی هاوبەشی پێکهێنا بوو. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 740
Escriba su comentario sobre este artículo!