لەخۆ بەشکان گوێ بەلن
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لەخۆبەشکان گوێ بەلن) ، لە #کۆیە# دەوترێت: مشکە لە خۆی بەشکە، ئەوانەی کارێکی نابەجێ ئەنجام دەدەن هەمیشە گوێ قوڵاغن و گوێیان هەڵدەخەن بزانن کەس باسی ئەو کارەی ناکات، یان دەیانەوێت بزانن بە سەر کێ ساغ دەبێتەوە، ئایا هیچ شوێنەوار و بەڵگەیەکیان لێ بەجێ نەماوه؟ ئەمەش واتە: سەد دەر سەد (شک) ەکە، گومانەکە لەسەر خۆیانه، گوێ بەل: ئەو گوێیانەی کە لوول و قیتن بەلیان پێ دەوترێت، زیاتر بۆ ئاژەڵی وەکوو بزن و گیسک و کاریلە بەکاردەهێنرێت نەوەکوو بۆ مرۆڤ، مشکیش هەرچەندە گوێی بچووکە بەڵام بەل و قیتە هاوشێوەی بزنەکان بۆیە لێکچوون لەنێوان گوێ قیتی و هەڵخستنی گومان لەسەرەکان و گوێی مشک و بزنەکاندا ئەو ئیدیۆمە جوانەی درووستکردووە و لە خۆشناوەتیدا وتراوە: لە خۆ بەشکان گوێ بەلن.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 271