هەورە سۆری هێواران، ماردەچنەوە هەواران
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (هەورە سۆری هێواران، ماردەچنەوە هەواران) ، هاوشێوەی ئەمە وتراوە: ئەگەر هەور چووە #شارەزوور# ، بڕۆ بۆ ڕێگای دوور، ئەو ئیدیۆمەش پشتی بەستووە بە ئەزموونی کشتیاری و لادێ نشینەکان و زانیاری و شارەزایی حیسابگرە کوردەوارییەکان، ئەگەر سەر لە ئێواران هەورێکی پڕ ئاوی ڕەنگ سوور بێتە ئاسمانی خۆشناوەتی ئەو هەورە هیچ بارانێکی پێوە نییە، خەڵکی لە خانوو و ژوورەکاندا بە ئارەزووی خۆیان دێنە دەشتودەر و دەچنە هەوار و کۆتان لەدەرەوەی ئاوایی بۆیە لە خۆشناوەتیدا وتراوە: هەورە سۆری هێواران، ماردەچنەوە هەواران. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 240