فەقیر نەخۆشە، بە لێفە شڕێی داپۆشە، دەورەمەند نەخۆشە، بۆنێ تڕانیە خۆشه
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (فەقیر نەخۆشە، بە لێفە شڕێی داپۆشە، دەورەمەند نەخۆشە، بۆنێ تڕانیە خۆشه) ، وتراویشە: هەژار بپشمێت خەڵکی لوتیان دەگرن، دەوڵەمەند بتڕێت دەڵێن: یەڕحەمووکەڵڵا، ئەو گۆتە ئیدیۆمیانە لە خۆشناوەتیدا زۆرن، ئەویش لە ئەزموونی ژیانەوە پەیدابوون و سەرچاوەیان گرتووە، ئەگەر مرۆڤێکی هەژار نەخۆش بکەوێت، ئەوا زۆر بەخەمساردییەوە دەوترێت بەلێفە شڕەی دایپۆشن، بەڵام ئەگەر دەوڵەمەندێک نەخۆش بکەوێت خەڵک لەدەوری دێن و دەچن و خۆیان خەمبار دەکەن و پەکوو پەکوویانە وەک ئەوەی بۆنی تڕانی خۆش بێت، خۆشناوەتی بۆ جیاکاری خەڵکی لەنێوان هەژار و دەوڵەمەند دەڵێن: فەقیر نەخۆشە، بە لێفە شڕێی داپۆشە، دەورەمەند نەخۆشە، بۆنێ تڕانیە خۆشه. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 18