ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت: پارتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و پێویستە لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، دەشڵێت، دەبێت کێشەکان لە هەرێم چارەسەر بکرێن نەک لە بەغدا و چات هاوس.
#هێمن هەورامی#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە دیمانەیەک ڕایگەیاند، پارتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و پێویستە لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
وتیشی: نابێت بیانوو بۆ دواخستن و ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن بهێنرێتەوە، هیچ بیانوویەکی تەکنیکی نییە بۆ ئەو بابەتە.
ئاماژەی بە ئەوەش کرد، دەبێت کێشەکان لە هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێن، نەک لە بەغدا و چات هاوس.
لەبارەی کۆبوونەوەی حزبەکەی لەگەڵ یەکێتی، هێمن هەورامی دەڵێت: تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کوبوونەوەی دیکەی نێوان یەکێتی و پارتی دیارینەکراوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 370
Escriba su comentario sobre este artículo!