=KTML_Bold=پارتى بۆ یەکێتیى؛ مامەڵە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگى ناکەین=KTML_End=
لە دواین کۆبوونەوەى هەردوو مەکتەبى سیاسى #پارتى دیموکراتى کوردستان# و #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# پارتى دڵنیایى داوە لەسەر حسابى یەکێتیى مامەڵە لەگەڵ #لاهور شێخ جەنگى# ناکەن.
لە دواین کۆبوونەوەى ئەم هەفتەیەى هەردوو مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتیى لە سەڵاحەدین لە وەڵامى پرسیارێکى #بافڵ تاڵەبانى#، هاوسەرۆکى یەکێتیى کە پرسیارى ئەوەى کردبوو کە ئایە ئەوان وەک پارتى مامەڵە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگى دەکەن یاخود نا؟ لە وەڵامدا مەکتەبى سیاسى هیچ جۆرە مامەڵەیەک لەسەر حسابى یەکێتیى لەگەڵ ناوبراو ناکات.
لەو کۆبوونەوەیەدا مەکتەبى سیاسى پارتى بە بافڵ تاڵەبانیان ڕاگەیاندووە، پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، چونکە ئەوان مامەڵە لەگەڵ لیستێک ناکەن کە لاهور شێخ جەنگى درووستى بکات. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 454
Escriba su comentario sobre este artículo!