#مەسعود بارزانی# سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، دەیەوێت هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدرێت.
دوای ئەوەی کۆبوونەوەکەی سەرەتای ئەم هەفتەی یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکرات ئەنجامی نەبووە و یەکێتی سووربووە لەوەی ئەمساڵ 2023 هەڵبژاردن نەکرێت، مەسعود بارزانی نیگەران بووە و داوای کردووە، کار بۆ ئەوە بکرێت لەمساڵدا هەڵبژاردن بکرێت.
پارتی دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ یەکێتی کۆبوونەوەیەکی ناوخۆیی کردووە و مەسعود بارزانی بەشداری کۆبوونەوەکەی کردووە و داوای لە بەرپرسانی حیزبەکەی کردووە، کە کار بۆ ئەوە بکەن، لەگەڵ کۆمیسیۆنی ئێراق بگەنە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی لەمساڵدا هەڵبژاردن بکرێت.
مەسعود بارزانی دەیەوێت بەو هەنگاوە شەرعییەت بۆ دامەزراوەکانی هەرێم بگەڕێنێتەوە و جەختیشیکردووەتەوە، گوێ بە ناڕەزایی یەکێتی نادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 416
Escriba su comentario sobre este artículo!