بابەت: وەرزشی
یەکێتی ناوەندی بۆکسێنی ئێراق بە هاوکاری لقی یەکێتییەکەی لە شاری #سلێمانی# و لەنێو هۆڵی داخراوی #یانەی وەرزشی ئاشتی# پاڵەوانێتی بۆکسێنی یانەکانی ئێراق بۆ ئاستی بێچووە شێرانی کوڕان و کچان ئەنجام دەدات.
پاڵەوانێتییەکە لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی #20-07-2023# دەست پێدەکات و بڕیارە یارییەکانی ماوەی 5 ڕۆژ بەردەوام بێت .
تیمی بۆکسێنی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لەو پاڵەوانێتییەدا بە هەردوو ئاستەکانی کوڕان و کچان بەشداری دەکات و #بڵند محەمەد#ی ڕاهێنەری تیمەکەش بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە ئەوان وەک هەمیشە ئامادەی سەرجەم چالاکییەکانی کوردستان و ئێراق دەبن و ئەم پاڵەوانێتییەشی بە گرنگ زانی کە بۆ بناغەی یاریەکەیە .
هەروەک بڵند ئاماژەی پێکرد کە لە ئێستادا 2023، یانەی وەرزشی پێشمەرگە بۆ هەردوو ئاستەکانی کوڕان و کچان لە ئامادەکاری بەردەوام دایە و دەیەوێت میدالیاکان دەستەبەر بکات. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 565
Escriba su comentario sobre este artículo!