بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، خواردنەوەی یەک بۆ سێ کوپ قاوە لە ڕۆژێکدا، نەک تەنیا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ، بەڵکوو هۆکارێکە بۆ زیادبوونی تەمەنی مرۆڤیش.
پیتەر کێستلەر کە نووسەری سەرەکیی توێژینەوەیەکە لە پەیمانگای دڵ لە شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا، ڕوونی کردەوە کە خواردنەوەی قاوەی ئاسایی دوو بۆ سێ کوپ لە ڕۆژێکدا، زۆر پێویستە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی نەخۆشیی دڵ.
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە کە قاوە دەتوانێت سوودبەخش بێت بۆ درێژەپێدان و کەمکردنەوەی مەترسیی نەخۆشیی خوێنبەرەکان.
ئەو پزیشکە دەشڵێ لەوانەیە هەندێک کەس نیگەران بن لەوەی خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی ئەوەی هەندێک کێشەی دڵ خراپتر بکات، بەڵام ئەو لێکدانەوەیە هەڵەیە و قاوە نابێت ڕۆژانە قەدەغە بکرێت، چونکە کاریگەریی قاوە یان بێلایەنە و زیان ناگەیەنێت یان بەسوودە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 292
Escriba su comentario sobre este artículo!