بریا خەسوو نەبانە، دەرکە بێ کلیر بانە، بووکە سەربەخۆبانە، مێرد بەدرێ خۆبانه
لە ناوچەی #خۆشناوەتی#دا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (بریا خەسوو نەبانە، دەرکە بێ کلیر بانە، بووکە سەربەخۆبانە، مێرد بەدرێ خۆبانه)، گۆتە و بەند و بالۆرەیەکی خۆشناوەتییە، لە زاری بووکانەوە وتراوە، نیگەرانی و دەردە دڵییە لەو خەسوانەی دەرگای ژووەرەکانی ماڵ و زەخیرە و ئاگردان و کەندووان بە کلیلان لە بووکەکانیان دادەخەن و کلیلەکەش بە قولابە-سنجاقێکەوە بە هێڵەک و سوخمەی خۆیانەوە هەڵدەواسن، لەو ئیدیۆمەدا چوار داواکاری هەنە بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی ئەوانیش: نەهێشتنی خەسوو، دەرگاکان لەسەر پشت واڵابن، بووک ماڵی سەربەخۆی خۆی بۆ بکرێت و زاوا و مێردیش بە دڵی کچان بوونایە هەر بۆیە لە خۆشناوەتیدا وتراوە: بریا خەسوو نەبانە، دەرکە بێ کلیر بانە، بووکە سەربەخۆبانە، مێرد بەدرێ خۆبانه. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 77