دەرێی مالۆسە
لە سنووری دەشتەکییەکانی هەولێر چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: ( دەرێی مالۆسە) ، بەراز ئاژەڵێکی خورت و بەهێزە ئەگەر لەشوێنێک بغەزری ئەوا خراپ ڕێ دەگرێت، جیاوازی نییە لەنێوان بەرازی مێ کە مالۆسی پێ دەڵێن لەگەڵ بەرازی نێر کە یەکانەی پێ دەوترێت، لە ناوچەی دەشتەکییەکانی #هەولێر# بەکەسێکی کەلەڕەق و نەسەلمێن خۆ ئەگەر ژن بێت باشتریش دەوترێت: دەرێی مالۆسە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 191