عوزر لە قەباحەتی گەورەترە
عوزر لە قەباحەت خراپتر
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (عوزر لە قەباحەتی گەورەترە) ، هەردوو وشەی (عوزر، قەباحەت) بیانین و لە زمانی عەرەبییەوە وەرگیراون عوزر: بیانوو، قەباحەت: ناشیرینی کاری خراپەکاری و نەفامی، زۆرجاران کەسێک کارێکی نابەجێ دەکات و دەیەوێت پاساو بهێنێتەوە پاساوهێنانەوەکەی زۆر خراپترە لەکارە هەڵەکەی بۆ ئەو جۆرە بیانوو هێنانەوەیە لە سنووری هەولێردا وتراوە: عوزر لە قەباحەتی گەورەترە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 249