ناونیشانی بابەت: لە گردپارکى کەلار شوێنەوارێکى گرنگ دەدۆزرێتەوە
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
لە سەنتەرى شارۆچکەى #کەلار#ى ئیدارەى گەرمیان، شوێنەوارێکى مێژوویى دۆزرایەوە، کە مێژووەکەى بۆ سەرەتاى زایین دەگەڕێتەوە.
محەمەد شوێنەوارناس، گوتەبێژى شوێنەوارى گەرمیان، بە (باسکورد) ى ڕاگەیاند: بەپێى بڕیار و ڕێنماییەکان، هەر پڕۆژەیەک لەناو شاردا جێبەجێ بکرێت، پێویستە پێشووتر کارى کنە و پشکنینى بۆ بکرێت و شتەکانى بگوزارێتەوە مۆزەخانە و ئەوجا بدرێتە دەست کۆمپانیای جێبەجێکار، بۆیە پێش ئەوەى پڕۆژەیەک لە گردپارکى کەلار جێبەجێ بکرێت، ئێمە کارى کنە و پشکنینمان بۆى کرد.
وتیشى: دواى 45 ڕۆژ کارکردن لە شوێنەوارەکە، ڕووفاتى پیاوێک و دوو ژن و سێ منداڵ و نموونەى ئێسکى دەیان ئاژەڵى ماڵى و کێوى و تۆوى ڕووەکى و چەند کەلوپەل و پاشماوەیەکى ژیان دۆزرانەوە.
باسى لەوەش کرد: هەرچەندە مێژووى شوێنەوارەکە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بۆ سەدەکانى سەرەتاى ساڵى زایین دەگەڕێتەوە، بەڵام لێکۆڵینەوەى زیاتر بەردەوامە و لەوەش دەکۆڵینەوە، تاوەکوو بزانین خواردنى سەرەکیى ئەو مرۆڤانەى ئەوکات چى و چۆن بووە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 366
Escriba su comentario sobre este artículo!