ناونیشانی بابەت: کۆیە.. چەند خانوویەکى کەلەپوورى نۆژەن دەکرێنەوە
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
بەڕێوەبەرى فەرمانگەى شوێنەوارى #کۆیە# ئاشکراى کرد، لەسەر بودجەى حکوومەتى هەرێمى #کوردستان#، ژمارەیەک دیوار و خانووى کەلەپوورى نۆژەن دەکەنەوە، کە بەهۆى ئەوەى لەسەر ڕێڕەوى هاتوچۆى هاووڵاتییانن، مەترسى ڕووخانیان لەسەرە.
#یەکێتی واحید#، بەڕێوەبەرى فەرمانگەى شوێنەوارى کۆیە، بە (باسکورد)ى ڕاگەیاند: دواى داواکارى و پێشکەشکردنى دەرخستە، پارێزگاى #هەولێر# ڕەزامەندى درا لەسەر دابینکردنى بڕە بودجەیەک بۆ نۆژەنکردنەوەى دیوارى حەوشە و چەند خانوویەکى کەلەپوورى، لە گەڕەکە کۆنەکانى ناو شارى کۆیە.
وتیشى: ئێستا پڕۆژەکە دەستى بە کار کردووە، کە بەرد و گەچى تێدا بەکار دەهێندرێت و بە تەواوبوونى دەتوانرێت پارێزگاریی لە مانەوەى سیماى کەلەپوورییەکەى و تێکچوونى بکرێت.
لاى خۆیەوە، هێمن کاوەیس، لە فەرمانگەى شوێنەوارى کۆیە بۆ (باسکورد) وتی: بەدەر لەو کارە، پڕۆژەیەکى دیکەمان لەبەردەستە، کە بریتییە لە نۆژنکردنەوەى خانووى مەلاى گەورەى کۆیە و کردنى بە شوێنێکى کەلەپوورى، کە تێیدا پەڕتووکەکانى خۆى و مەسعود محەمەدى کوڕى و هەموو ئەو شتانەى بەکاریان هێناوە، لەو خانووەدا کۆ بکرێنەوە و گەشتیاران و خوازیاران سەردانى بکەن و ئاشناى مێژوو و بەرهەم و کارەکانیان ببن.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 475
Escriba su comentario sobre este artículo!