#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، دەیەوێت لە ڕێی چارەسەرکردنی کێشەکانی حیزبەکەی لەگەڵ #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کاریگەریی درووستکردنی لیستەکەی #لاهور شێخ جەنگی# کەمبکاتەوە.
لاهور شێخ جەنگی، لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق پاشەکشەی کرد و ڕایگەیاند لە چوارچێوەی لیستێکی کوردستانی نەبێت لەو ناوچانە بەشداری هەڵبژاردن ناکات.
بەپێی زانیارییەکان، لاهور شێخ جەنگی پلانی هەیە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی کوردستان بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن بکات و چاوی لەوەیە بەشێکی دەنگەکانی یەکێتی نیشتمانی و بەشێکی دەنگی ناڕازییەکانی هەرێم بە دەست بهێنێت.
بافڵ تاڵەبانی، پێی وایە بە ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی خۆی بە دوور بگرێت لەو زیانانەی کە بەهۆی درەستکردنی لیست لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە بەر حیزبەکەی دەکەوێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 387
Escriba su comentario sobre este artículo!