شەهیدکردنی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ #نیاز جەلال دەرگەڵەیی#، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندی لە دڵەوە نیگەرانیکردین.
بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەی دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
کاک نیاز لە بنەماڵەیەکی دیار و خەباتگێڕی دەڤەری باڵەکایەتی بوو، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی بە ئەوپەڕی ڕاستگۆییەوە ڕادەپەڕاند. شەهیدکردنیشی لە ڕووداوێکی گوماناویدا مایەی نیگەرانی ئێمەیە و هەموو لایەنە ئەمنییەکانیش ڕاسپێردراون بەزووترین کات تاوانباران ئاشکرا بکەن و ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.
خوای گەورە هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت. [1]
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 363
Escriba su comentario sobre este artículo!